http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 

دڵێكى وام ئـــــەمـــن نـــــــاوێ بە نــــــاڵەى بێدڵان نەگرى
وەكو شەونم لەسەر خونچەى گوڵان و بولبولان نەگرى
وەكــــــــو بولبول نـــەبێتــــە عاشقى گــوڵ، دڵ بەكــــار نایە
ئـــــــــــەگەر شێتانە سبحەینان نەچێتە سەر چڵان نەگـــرى 
لـە بەهرەو شەوق و زەوق و خێرو خۆشى دورەماڵ كاول
دڵـــى وا بێ ئەویــــن جــــــارێك بەحــــاڵى عــــاشقان نەگــرى
شــــەوێ تـــــا ڕۆژ دەنــــاڵێنن لــــەگەڵ تــەیرى شەوا جوتـــن
دڵــى وام بــــــۆ چیە بــــۆ وان شەوێ تـــــا بـــەربەیــان نەگرى
شەوانـــە مـــەل دەخـــوێنن بــــۆ ئـــــەوانـــــەى دڵ بریندارن 
دڵـــــم نــــــاوێ بـــە دەنگى پڕ لــــەسۆزى وان شەوان نەگرى 
بـــە هات و چوونى شێت و پێتى دڵ با پێكەنین گەر، شەو
بــــە ئـــــامـــــۆژگــــارى زانــــایــــانى پیرو عـــاقــــڵان نــــەگـــرى 
لــــــە مـــــاڵێ قــەت شەوانـــە ئۆقرە ناگرێ ناسرەوێ تــــاوێ 
"ئیمامى" تــــا سبـەینێ زوو نـــەچــێتە نێو گـــوڵان نـــەگـــرى 
دڵى وام ناوێ


Writing at: 4 / 12 / 1391برچسب: سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی,شێعر کوردی, دڵى وام ناوێ,Time: By: محمد پیش بینی| |


 خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە

هەموو زاروو جـەستە خەستە هەموو شێت و دەست بەستە

 

یــــەکێ دوور و یــــــەك نزیـــکە یـــەکێ نــــــزم و یــــەك بڵندە

هەموو کەووت و رەوت و سەرسام وەکو لـــــەشکری شکستە

 

چـــــە قـــەبیلەیکی شۆخــن گـــــوڵە زەنگی خێـڵی لەیڵــــی

کــــە بەهـــــۆی ئەوینی مەجنون دەخزێن بــە دەستە دەستە

 

دڵــــی رووت و قووتــــی عـاشق بە ئــــومێدی رۆژی کـــــوڵمە

کەبـــــزانێ عــاشقی رووی ئـــــــــەوە رووت و رەش پـــەرستە

 

بە دزی دەخـــــاتە ئەستۆی سەری زوڵفـــی عـــاشقی رووی

کـــــەدەزانــــــێ خـــۆش مەرەز بوو چە جوانــــی کـردە رستە

 

هـەمـــوو عـــاشقانی زاری بـــە قسەێکی خــــۆش دەرەقصن

لــــــە دەمی ئەگــــەر ببیستن چـــــە گرینگە ئـــەوو مەبەستە

 

ئـــــەمنیش دڵــــم لـــــەوێ بـــــوو بــــــەئیشارەیکی چـــــاوی

هەڵی گرتوو بردی فەرمووی بە(ایمــــــــــامی)هەستە بەستە

 

(سەید کاملی ایمامی زەمبیلی)





بیستنی به‌سه‌رهاتی ژیانی سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات) له‌ زمانی خۆیه‌وه, وێنه‌یه‌كی ساڵانی دوورمان بۆده‌نخشێنێ: « له‌ ساڵی 1282ی هه‌تاوی(1903) له‌ گوندی زه‌نبیل له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدانی زه‌نبیل له‌ دایك بووم, له‌ شێعردا نازناوی ئاوات م بۆخوم  هه‌ڵبژاردووه‌, بابم خوالێخۆش بوو, سه‌ید عه‌بدولحه‌كیم كوڕی سه‌ید عه‌بدولكه‌ریمی زه‌نبیله كه هه‌ردووكیان له‌ ڕێبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و قادری بوون, له‌ نێو خوێنده‌وار ومه‌لا وفه‌قێ دا چاوم كراوه‌, قامكی باب ومام وكه‌س وكاری خوێنده‌وار پشت پشتیان بۆكردم, له‌ ساڵی 1291(1912) دا له‌ لای مه‌لا مه‌حموودی مه‌شهور به‌ مه‌لا ڕه‌شه‌ له‌ زه‌نبیل ده‌ستم كرد به خوێندنی سیپاره‌ و ده‌رسه‌ فارسی و عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و پاش دو سێ ساڵ له‌ خزمه‌ت كاكم دا خوالێخۆشبو سه‌ید محه‌مه‌د نورانی چووینه‌ خزمه‌ت مامم مه‌رحومی حاجی بابه‌ شێخ له‌ ئاوایی جه‌میان بۆ خوێندن, دو ساڵ له‌ وێ بوین و چوینه‌ دێی تورجان و له‌ لای ماموستا مه‌لا سادقی واسق بیلا درێژه‌مان به‌ خوێندن دا, دوای ساڵ و نیوێك هاتینه‌وه زه‌نبیل و له‌ خزمه‌ت ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌هیمی ناسراو به‌ مه‌لای ده‌رزیوه‌لی دا خوێندمان, تا ماموستا ماڵی رۆیشت بو ئاوایی كانی سێو كه‌ هه‌ر له‌وێ ئه‌مری خودای به‌ جێ هێنا و ماوه‌ی ساڵێك بێ ده‌رس ماینه‌وه و پاش ئه‌و ساڵه‌ له‌ گه‌ڵ برای زۆر خۆشه‌ویست و به‌رێزو له‌ گیانم شیرین تر كاك هه‌باس ی مه‌شهور به حه‌قیقی چووینه ئاوایی باغچه‌ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد و له‌ خزمه‌ت ماموستا مه‌لا سه‌ید كه‌ریمی موده‌ریسی له‌ خوێندن هه‌ڵچووینه‌وه, یه‌كمان گرت و جا وه‌ره‌ ده‌رسان بخوێنه‌ و ده‌وران وه‌كه‌ و هه‌رچی شیعری بیستووته‌ ونه‌ت بیستووه‌ شێوی كه‌و وردی ده‌وه. شیعرمان ده‌كوت و به‌ ده‌سته‌وام تاریفی یه‌كترمان ده‌كرد, مه‌گه‌ر له خه‌وتن دا ده‌نا هه‌ر موشه‌رعێن و شه‌ڕه‌ شیعر و گاڵته‌ وگۆرانی و خۆشی بو, ئه‌وه‌نده‌مان دڵ خۆش بوو هه‌رچیمان ده‌خوێند زۆر زوو له‌ به‌رمان ده‌كرد وماموستا زۆرمان لێ رازی بو, هه‌روه‌ها ئێمه‌ش به‌ ته‌واوی له‌ ژیانمان رازی بووین, چه‌ند جاری دیشم گوتووه‌ به‌ قه‌ولی كوردی سه‌دبریا هه‌ر ئه‌وده‌م مردبام چونكی نه‌ له پێشدا خۆشی وام دیبو, وه‌ نه‌ له پاشان توشی هاتمه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ كه ساڵێك بو وه‌ك باغچه‌یه‌كی سه‌وز و پڕ گوڵ وایه‌ له كێڵگه‌ی كه‌س نه‌كێڵ و به‌رده‌ ڕه‌قی ژیانمدا. له‌ ساڵی 1309(1930)دا به‌ هۆی ناساغی بابمه‌وه ده‌ستم له‌ خوێندن هه‌ڵگرت و ژنیان بۆ هێنام و سه‌رئه‌نجام له‌ ساڵی 1313(1934)دا بابم وه‌فاتی كرد و دوای ساڵێك ماڵم چووه ئاشی چۆمی زه‌نبیل و ساڵێك له‌وێ بوم و به‌ كشتوكاڵ رامبوارد و منداڵم بون به‌ ریشه‌وه دوایی ماڵم چووه‌ دێێ گه‌ردیگلان. ڕه‌نگه دۆسته‌كانم بزانن كه‌ له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه به ده‌ست و قه‌ڵه‌م و نووسین و گوتن وچه‌ك دژی شاو رژیمه‌كه‌ی كارم كرد وماڵم هه‌ر له گه‌ردیگلان بوو, له‌ ساڵی 1325(1946) به‌ ده‌ست به‌كرێ گیراوه‌كانی په‌هله‌وی گیرام و خرامه‌ به‌ندیخانه‌و ماوه‌ی دو ساڵ له‌ زیندانه‌كانی بۆكان و سه‌قز وورمێ ومه‌هاباد دا مامه‌وه‌, له‌ سه‌ره‌تای 1327(1948)دا ئازادكرام و هاتمه‌وه ماڵێكی سارد وسڕو بێ نان وئاو, چوونكه‌ منداڵه‌كانم ورد بوون و ته‌نیا كاكم پێیان ڕاده‌گه‌یشت, ئه‌ویش خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو به‌ڵام هه‌رچی له‌ پاش منداڵه‌كانی من مابایه‌وه بۆ خۆی و منداڵه‌كانی ده‌یان خوارد, ئیتر ماڵم بۆ خڕنه‌كراوه‌ و قسه‌ی خۆمان بێ پێشم خۆش نه‌بوو وه‌خڕی كه‌م, به‌شی ئه‌وشێوه‌م ببوایه‌ بۆ سبه‌ینێ ده‌مگوت: خودا گه‌وره‌یه وئێسته‌ش هه‌روام. له‌ ساڵی 1329(1950)دا ماڵم چووه‌ ئاوایی جه‌میان و ساڵی 1330(1951) چوومه‌ ئاوایی زه‌نبیل و ساڵی 1332(1953)چوومه ئاوایی شێخ چۆپان هه‌ر له‌و ناوچه‌ و ساڵی 1333(1954) هاتمه‌وه دێی قاقڵاوا دراوسێی زه‌نبیل و ئێستاش هه‌ر له‌و گونده‌م و خه‌ریكی كشت و كاڵم و له‌ باره‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ماڵییه‌وه وه‌ك مه‌لا گوته‌نی, به‌ردێكی قورس له‌ حه‌وشه‌ی خۆمانه به‌ جه‌وانی نه‌مده‌توانی به‌رزی كه‌مه‌وه و ئێستاش, كه‌ پیریش بوم هه‌ر بۆم به‌رز نابێته‌وه كه‌ وایه‌ هه‌ر وه‌ك خۆمم.»

سه‌د به‌هار ئێسته‌ به‌ قوربانی چله‌ی زستانه‌

رۆژی ئازادی هه‌ڵات كاتی له‌ خه‌و هه‌ستانه‌

نیشتمانه‌ بۆته‌ به‌هه‌شت, سه‌وزه وڵات وده‌روده‌شت

گه‌رچی زستانه‌ به‌ڵام چه‌شنی به‌هارستانه‌

««««»»»»

مافی خۆمه لێم گه‌ڕێن با هه‌روه‌ها بێچاره‌ بم

مه‌سخه‌ره‌ی دۆم و ودڕاجی ئه‌م سه‌ر و خواره‌بم

مه‌مكه‌نه‌ به‌رموور له به‌رچاوان به‌ ده‌نگ و باسه‌وه

با وه‌پشت گوێم خه‌ن جووانان لێم گه‌ڕێن با گواره‌ بم

هه‌روه‌كوریشێكی بێ ئیش جوانه‌ هه‌ر له‌و خواره‌ بم

گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی شیعری به‌ زمانی كوردی, سه‌ر ڕای بوونی ده‌سته‌ڵاتی ساواك وهێزه‌كانی سه‌ركوت, پێوه‌ندی ئه‌ده‌بی نێوان شاعیران و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێژه‌ی كوردی و جێگای ئاوات له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌رده‌خا:

ده‌بێ قوربانی وته‌ی نه‌غزت بم

به‌ فیدای گه‌وهه‌ری پڕمه‌غزت بم

دڵ له‌ دوریت له‌ خرۆشی تۆیه      

واخه‌مین حه‌ڵقه‌ی به‌ گۆشی تۆیه‌

مه‌لا شێخ عه‌لی سوننه‌ته‌یی (خه‌مین)

دڵی وێران و شیعره‌كانی تۆش      

هه‌روه‌كوو جه‌رگی خۆمه‌ توی به‌ توێ

……

باشه‌ چیدی سه‌رت نه‌ێشێنم     

هه‌ربژی به‌و زووه‌ له‌شت نه‌پوێ

خاڵه‌ بۆ دۆستیت هه‌تاماوه      

وه‌كوو كێوه‌ له جێی خۆ نابزوێ

حاجی سه‌یید محه‌مه‌د ئه‌مینی به‌رزنجی (خاڵه‌مین)

**********************

ئیمامی نامه‌كه‌ی نامی گه‌یشت ونامه سه‌رچاوم

له‌دووری تۆ ده‌بارێ داییما فرمێسكی خوێناوم

به‌ بێ مانگی موباره‌ك لێم حه‌رامه چاوه‌كه‌م بێ تۆ

پڵاووگۆشت ودۆڵمه‌ومه‌شكه‌فی و فرنی و هه‌لیماوم

….

له‌ ڕێگای عیشقی تۆدا ڕه‌هڕه‌وانت هیچی ناوه‌ستن

هه‌موویان كامیلن وه‌ك تۆ, نه‌ هه‌ر من سه‌ر له‌ پێناوم

ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه‌ی دۆستی حه‌قیقی بێ له‌ بیر ناچێ

به‌ قه‌ولی كاعه‌زیز بێتونه‌یه پێڵاوی سه‌رچاوم

عه‌بباسی حه‌قیقی(كاكه‌ هه‌باس)

**********************

 

ئه‌تۆی ئاودێری باغچه‌ی وێژه‌وانی    

له‌ باخی وێژه‌دا تۆی باخه‌وانی

ئه‌تۆی پیری به‌بیری به‌یت وباوان     

له‌ تۆڕا ئاوه‌دان بوو به‌یت و باوان

…..

ئیمامی تۆ نه‌مامی باخی وێژه‌ی       

نه‌باتی زاری بێره‌ ومرخ وچێژه‌ی

دڵت گه‌ش بێ له‌شت ساغ وسه‌رت به‌رز 

هه‌موو رۆژو هه‌موو مانگ وهه‌موو وه‌رز

بۆكان: ئیبراهیم ئه‌فخه‌می 15/3/1363هه‌تاوی

**********************

سه‌رده‌مێ تۆبولبولی ده‌نگ خۆشی ئه‌م گوڵزاره‌بوی

بولبولێكی وا كه‌ له‌م گوڵزاره‌ هه‌ر گوڵچین بووه‌

خۆم كه خه‌مبارم سه‌یید پێم وایه‌ گشت كه‌س وه‌ك منه‌

لاله‌ لای وایه‌ دڵی دنیا به‌ خوێن ڕه‌نگین بووه‌

مه‌هاباد: سه‌ییدعه‌بدوڵقادر سه‌یاده‌ت سه‌یید1364هه‌تاوی

**********************

نامه‌كه‌ی نامی كه‌ حاكی لوتفی سه‌رشار بووگه‌یی

شیعری ڕێكت مه‌رهه‌می قه‌له‌بی بریندار بوو گه‌یی

داری پڕبه‌رگ ولقی دڵ زه‌رد وزارو وشك ورووت

شیعری ئاوداری جه‌نابت ئاوی جۆبار بوو گه‌یی

بۆمنی به‌دبه‌خت وبێچاره‌ وزه‌لیل وپڕله‌ غه‌م

نامه‌كه‌ت ده‌سكێك گوڵی بۆن خۆش وبێ خار بوو گه‌یی

واسیته‌ی قاسیدله‌وه‌ختی فكرو ئه‌ندیشه‌ وخه‌یاڵ

كاغه‌زت بۆمن چه‌كیده‌ی فكری ئه‌حرار بوو گه‌یی

لوتفی بێ حه‌ددو حیسابت قووه‌تی ئیخلاسمه‌

شیعره‌كانت باعیسی فرمێسكی خۆینبار بووگه‌یی

من وه‌كوو حه‌زره‌ت له‌ شیعرا كامیل وبێ عه‌یب نیم

شیعری بێ عه‌یبت كه‌ مایه‌ی عوجبی حوززار بوو گه‌یی

سواره‌ ئیڵخانی زاده‌ (سواره‌)

**********************

شیعروهه‌ڵبه‌ستی كامیل شا نیازیان به‌وه‌ نیه‌ من وسه‌دمنی ونیومنی وه‌ك من بڵێن باشه‌, نه‌خێر عه‌تر خۆی ده‌رده‌خا و پێی ناوێ عه‌تار به‌ ته‌لاق وسوێندخواردنه‌وه‌ ڕه‌ش بێته‌وه كه‌ عه‌تری چاكه‌. به‌ بیروڕای من هێچ بوێژێكی كورد وه‌ك كاك كامیل ناتوانێ به‌هاری كورده‌واری وێنه‌ بگرێ, سه‌یریش نیه‌ ئه‌و پیاوه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ لادێ وله‌ كوێستانی كوردستان ژیاوه‌ و زه‌ینی زۆر روونه‌ و هه‌رچی ده‌یبینێ ده‌توانێ له‌ مێشكیدا بێ كه‌م كه‌سری عه‌نباری بكاو زۆر به‌ ئامان و زامان نیشانمانی بداته‌وه‌.

شاگردێكی بچوكی سه‌ید كامیل, عه‌بدولڕه‌حمان هه‌ژار  كه‌ره‌ج 18/9/64

سه‌ید كامیل بێجگه‌ له‌ شاعیران ونوسه‌ران دۆستی نزیكی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان بووه‌. زیره‌ك و كامیل وه‌ك ده‌نگ خۆش و شاعیر ئه‌ویش له‌ ناو دیوه‌خانی شێخه‌كانی زه‌نبیل, پله‌وپایه‌ی گۆرانی كوردیان به‌رز كرده‌وه. دۆستایه‌تی پیری ده‌یر سه‌ید كامیل و زیره‌كی دڵ ته‌ڕ تاراده‌یه‌ك بووه‌ كه‌ منداڵه‌كانی زیره‌ك له‌ ماڵی سه‌ید كامیل یان بارگای شێخی زه‌نبیل له‌ دایك بوون.

 سه‌ید كامیلی ئیمامی هه‌تا ته‌مه‌نی 86 ساڵی (1903-1989)ژیا, به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی ته‌نیا ساڵێك خۆشی ژیانی چێشت! دیوانی ئاوات ساڵی 1365 له‌ لایه‌ن سه‌ید نه‌جمه‌دین ئه‌نیسی یه‌وه له‌ چاپ دراوه.                     

                                              برایم فه‌رشی- ماڵپه‌ڕی بۆكان

**********************

 

شه‌و           

                                                           سه‌ید كامیل ئیمامی(ئاوات)

نووری رۆخسارت وه‌ده‌رخه‌ ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ شه‌و

زوڵمه‌تی زولفت له‌ سه‌ر رووته‌ له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

دوێ شوكورمه‌ردانه‌ من ڕێم برده‌ ناو زولفی ڕه‌شی

تابزانن خه‌ڵكی موڵكی دڵ: قه‌ڵای مێردانه‌ شه‌و

هه‌ر له‌ مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ

هه‌رله‌ دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه‌ شه‌و

كوێرونابینایه‌ ئێستا ئه‌و له‌ داخی رۆژی ڕووت

بۆیه‌ ڕه‌ش پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه‌ شه‌و

قه‌دری شه‌و چابگره‌ چاوم, شه‌مع و په‌روانه‌ ده‌ڵێن

سۆزوگریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و, سووتنی په‌روانه‌ شه‌و

عاشق و مه‌عشوق له‌ رۆژدا خۆده‌پارێزن له‌ خه‌ڵك

گه‌رپه‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دوو؟بڕوانه‌ شه‌و

هه‌سته‌ كامیل به‌سیه‌ بێداری بڕۆلێی وه‌ركه‌وه

تاوڵات بێ ده‌نگ وباسه‌ وتا له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

 

شاری دڵ

سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات)

من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه‌ ده‌چم   

عه‌قڵ ئه‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆرشی مه‌ستانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌زه‌یی ریزوانه‌ ده‌چم

ئه‌و ده‌ڵێ نا ره‌شه‌ جێ راوگه‌یی شه‌یتانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه‌ ده‌چم

ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه‌ وێرانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت وجنونانه‌ ده‌چم

ئه‌وده‌ڵێ,نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه‌ ده‌چم

ئه‌ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه‌ ده‌چم

ئه‌و ده‌ڵێ كونكونه‌ جێگه‌ی سه‌ره‌ په‌یكانه‌ نه‌چی

له‌م هه‌موچون و نه‌چونه‌ سه‌ری سوڕما كامیل

من ده‌ڵێم جوانه‌ بچم, ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه‌ نه‌چی

 
 



Writing at: 24 / 2 / 1391برچسب:سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی,Time: By: محمد پیش بینی| |


كاتی به‌هاره چاوه‌كه‌م بێ پچینه باغی دوو به‌دوو
 گوڵ بچنین به هه‌ردوو ده‌ست بێینه سه‌ماو جستجوو

 ساقی به هه‌ڵپه‌ڕینه‌وه دێت و ده‌چێ له‌نێو چه‌مه‌ن
 غونچه‌ به‌ پێكه‌نینه‌وه دڵ ده‌فرێنێ زوو به‌ زوو

 بولبول و قومری هه‌ر ته‌ره‌ف سازی ته‌ره‌ب ده‌كه‌ن كه‌چی
 له‌ شاخی گوڵ له داخی دڵ خۆ ده‌نوێنێ كوونده‌ بوو

 عه‌ر عه‌ر و سه‌رو ناره‌وه‌ن پاكی به‌ده‌م نه‌سیمه‌وه
 به‌ڕه‌قسوو زه‌وقوو شه‌وقه‌وه دێن و ده‌چن به‌ ئاره‌زوو

 ئه‌ده‌ب دڕا ده‌فی له‌به‌ر ته‌ڕه‌ب له باغ و گوڵشه‌نا
 له‌لای به‌شه‌ر له‌ بۆ دوا نه‌ما حه‌یاو ئابڕوو

 خۆشییه كه‌یفه‌ شادییه به‌زمه‌ هه‌رایه چۆپییه
 به‌عه‌شقی بووكی بولبوله غونچه‌كه‌ بوو كه‌ دڵ خه‌سوو

 ڕاز و نیازی دڵ ده‌كه‌ن بولبول و قومری پێكه‌وه
 هه‌ردووك به‌ فكری بیكره‌وه غونچه ده‌ده‌ن به‌یه‌ك به‌شوو

 هه‌ر به‌ته‌نێ ئیمامی‌یه بێ به‌ش و به‌هره‌ مایه‌وه
 خه‌رمانی غه‌م به‌با ده‌كا ده‌نكی ئه‌سه‌ف ده‌كا به‌ توو

 كامیل ئیمامی





مامۆستا سەیید کامیل ئیمامی
سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمان پەروەر ‌ ناسراو بە ئاوات ساڵی‌ ١٩٠٣ لە گوندی‌ زەنبیل
سەر بە شاری‌ بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە‌. ئەم شاعیرە کوڕی‌ سەید عەبدولحەکیم کوڕی‌ سەید عەبدولکەریمی‌ زەنبیلە کە لە رێبەڕانی‌ تەریقەتی‌ نەقشبەندی‌ و قادری‌ بوون.

ئەم ‌شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێ‌دا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای‌ زۆر مامۆستای‌ ئایینی‌ ناسراوی‌ ناوچەکەی‌ خوێندویەتی‌ و بۆ ماوەیەکیش لە لای‌ مامی‌ واتە حاجی‌ بابەشێخ وەزیری‌ کۆماری‌ کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی‌. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی‌ نیشتمانپەروەر چالاکی‌ ھەبووە ، ساڵی‌ ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی‌ نیشتمانپەروەرانەی‌ گیراوە و بۆ ماوەی‌ دوو ساڵ‌ لە بەندیخانەکانی‌ بۆکان و سەقز و ورمێ‌ و مەھاباد دەستبەسەر بوە. سەید کامیل ئیمامی‌ شاعیر لەگەڵ‌ زۆربەی‌ شاعیر و ھونەرمەندی‌ ئەو کاتە دۆستایەتی‌ نزیکی‌ ھەبووە وەک سوارە ئیلخانی‌زادە‌، ھەژار موکریانی، عەباس حەقیقی‌ ھەر وەھا لەگەڵ‌ ھونەرمەندی‌ ناسراوی‌ کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی‌ نزیکی‌ ھەبووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە رۆژی‌ ٢٧/٧/١٩٨٩ کۆچی‌ دوایی‌ کردوە و دیوانێکی‌ شیعری‌ لە پاش بەجێماوە



Writing at: 8 / 11 / 1390برچسب:سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی, شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


نەوری روخسارت ودەرخا دەردی بێ دەرمانەشەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەرروتەلـــــــەرۆژ میوانەشەو

بـــــــــێ شوکرمەردانەمن رێم بردەنازوڵفی رەشی
تابزانن خەڵـــــــــکی مەڵکی دڵ قەڵای مێردانەشەو

هــــــــــەرلەمەغریب تابەیانی بێ وچان دێتودەچێ
هــــەرلەدووخورشیدی خاور وێڵوسەرگەردانەشەو

کوێرونابینایەئیستا ئەولــــــــــەدغی رۆژی رووت
بۆیـــــــــــەرەشپۆشوفەقیرومـــــاتوبەستەزمانەشەو

قــــــــــەدری شەوچابگرەچاوم شمعوپەرواننەدەڵێن
سۆزوگریەی شـــــــــەم هەشەوسوتنی پەروانەشەو

عاشقومەعشوق لـــــەرۆژداخۆدەپارێزن لەخەڵـــك
گەرپەنای چـــــــاکت دەوێ بۆئەم دووە بروانەشەو

هەستە(کامــــــــل)بەسیەبێ داری برۆلێی وەرکەوە
تــــــــــــاوڵات بێدەنگوبـــاسەتالــــەرۆژمیوانەشەو
(سید کاملی ایمامی زمبیلی)

 





چیە گوارە بەگوێ هـــــەڵت واسیوە
ســــەروژێرومعـــــــــلق لەونەدیوە

زەعیف وبێ کەس وبێ یاروهاودەم
بەبی دەنگوسەدا هــــەروەك هەتیوە

بەگوێ گیراوەوازەرد هەڵــــگەراوە
وەیــــــــالەودەرکوبانە گوێت بریوە

لەترسی ماری زوڵفت هەڵدەلەرزی
لــــەبۆیــــــــەزەردوزار
وراچەنیوە

عەجایب جیری کردلەم جێیەسەختە
بــــــــەجێماوەبەتەنیــــــالەم پەسیوە

بەگوێ هـــــەڵت واسیوە ئەم نەفامە
کەچی پێی وایەتـــــۆ بۆگوێت کریو
(سید کاملی ایمامی زمبیلی)

 






بـــــــێ هـــەســـتن

لەمێژە من کەزە دەی غەمزەی دوو نێرگزی مەستم
ودوای زوڵفی کەکــــەوتم بەشێتی چـــابوو خەلستم

دڵـــــــی پساندم و رۆی بۆوەم بـــــەڵام چــــــابوو
گـــــــەراوە لام بە تــــــایەکی بسکی ووی بـــەستم

هـــــەڵاوساوە دڵ و مـــن لەدووی لە پــــێ کەووتم
مەگـــــەر بە رەورەوە گـــــاگۆ لکەکەم لەبێ خستم

بـــەپیری سەیرە چۆن بوومە بەندی پیــــر و جحێل
وەکــــو هـــــەڵاڵە لە دەشتی گــــــوڵام و پێ پەستم

کەدێتە باغ بە خیـــــاڵم لـــــە دەست و پێی ئــــــاڵێم
کەچی بەداخەوە خۆ بەنـــد نەبوو لــــــەوێش دەستم

جنێوی دابوو بە مــــن یـــــــار بەلێێوی شیـــــرینی
منیش شەوێـــــکی بەبێ دەنگی چـــومەلای گەستم

لەوێ شەوێ دەم و لێوی (ایمــــــــــــــامی)چسپاوە
ووتـــــەی نەماوە ئـــــــاوا بۆیە ئێستا بــــێ هەستم

شاعیری گەورەی کورد
(سید کاملی ایمامی زەمبیلی)

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:سید کاملی ایمامی زەمبیلی,شێعر کوردی,بـــــــێ هـــەســـتن,Time: By: محمد پیش بینی| |



دووچــــاوی مەستتە چێشاویانە نــــاز لـــە یەك
عەجب نیانە دوو بەت مەست ئحتیراز لــە یەك

کە خەوتی تێك ئەرژێ لـەشکری مووژەت تێکرا
هەڵێنە چـــــاو و جیاکە سوپاهی نـاز لـــە یەك

لە بەینی ئە برۆ و چـــاوت بەموو دە کـەن فرقێ
بــــــەڵا و فتنە نیــــــانە چـــە ئیمتیاز لــــــە یەك

کەسێ حیکایەتی زارت لـەکن کەسێ نـــــاڵێ
چە رەمز و نوکێك پۆشیوی ئەهلی راز لـــە یـەك

دڵـم کەوێکی کوڵیوە بەدەست دوو زووڵفی ئەتۆ
پەرۆش وعادز و قەڵسن دوو شـــــــــا بـاز لەیەك

ئەتۆ کە ماچی دوولێوت دەوێ (ایمامی)ش رۆح
عەجایەبە کەنە بووین ئێستا بێ نیــــــاز لە یەك

شاعیری گەورەی کورد
(سید کاملی ایمامی زامبیلی)

 



Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:کــــــــوی کوڵـــــــیوو,سید کاملی ایمامی زامبیلی,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


من دەڵێم شاری دڵم باغوگەڵستانەدەچــــــــم
ئەقڵەلێ نا قەسەبەی شۆريی مەستانە نەچـی

من دەڵێم نوجتەی ئەورەوزەی رزوانەدەچــم
ئەودەڵێ نارەسەجێ راوگەی شەیتانەنەچـــی

من دەڵێم مەسکەنوئارامگەی جانانانەدەچــم
ئەودەڵێ سەربەسەری تێكچوە وێرانەنەچــی

مندەڵێم جێگەی هەرشێت وجنونانەدەچـــــــم
ئەودەڵێ نازەدەی پەنجەی پەریانەنەچـــــــی

من دەڵێم مەرکەزی یەسراری حریفانەدەچـم
ئەودەڵێ جێ تەماحی چاوی حسودانەنەچــی

من دەڵێم وەختی خەتەرمئمنوقەڵغان دەچــــم
ئەودەڵێ کون کونەجێگای سەرەپەیکانەنەچی

لەم هەمووچونونەچوناسەری سورما(کامـل)
من دەڵێم جوانەبچم ئەودەڵێ واجوانەنەچــــی
(سید کاملی ایمامی زمبیلی)

 





صفحه قبل 1 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**